
SNN
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنانی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: تا ئێستا تەقەکەری رووداوەکەی شەوی رابردوو کە بووە ھۆی کوشتنی ئەفسەرێک و برینداربوونی چەند پۆلیسێکی دیکە دەستگیر نەکراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرکەوت ئەحمەد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنانی پارێزگای سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند: ئەو کەسەی شەوی رابردوو لە رووداوەکەی سلێمانی تەقەيکرد دەستگيرنەکراوە،ئەو کەسەی تەقەکەی کردووە ئەو کەسە نەبووە کە فەرمانی گرتنی ھەبووە و ھاوسەری ژنەکە نەبووە، بەڵکو ئەندامێکی دیکەی خێزانەکە بووە.
سەرکەوت ئەحمەد ئەوەشی خستەڕوو: پێویستە حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەدوای ئەم رووداوەوە ھەڵوێستی جدیی ھەبێت و بەدەنگ داواکاری بەڕێوەبەرەیاتییەکەمانەوە بێت، گەر نا کاردنەوەمان دەبێت و لە کارکردن دەوەستين.
دەشڵێت “ساڵانە نزیکەی 11 ھەزار سکاڵامان پێ دەگات و ئەمەش گرفتی بۆ دروستکردووين چونکە ستافەکەمان کەمە و ناتوانن بە ئەرکەکانیان بگەن”.
شەوی رابردوو مەفرەزەيەکی سەر بە بەڕێوبەرايەتی توندوتيژی دژی ژنان لە شاری سلێمانی چوونەتە ماڵێک بۆ دەستگيرکردنی پياوێک کە توندوتيژی بەرامبەر ژنەکەی کردووە و فەرمانی دەستگيرکردنی هەبووە، دواتر کەسێک لە ماڵەکەوە تەقەی لە هێزەکانی پۆليس کردووە، بەھۆی رووداوەکەوە ئەفسەرێکی پۆلیس کوژرا و چوار کەس برینداربوون.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


