بۆ گلدانەوەی ڕێژەیەكی زیاتر لە ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان پلانی زستانە جێبەجێدەكرێت

بەنداوی دەربەندیخان
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ئاماژە بەوەدەكات بەمەبەستی زیاتر گلدانەوەی ئاو لە بەنداوی دەربەدیخان كۆتایمان بە پلانی هاویەنە هێناوە و كار بە پلانی زستانە دەكەین بۆ بەردانەوەی ئاو بۆ ناوچەكانی خوارووی عێراق بەوجۆرەش بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە%40 كەمتر ئاو بەردەدەینەوە و لە ئێستاشدا حەوت مەتر ئاو كەمیكردووە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.
ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی زیاتر گلدانەوەی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان و كەكردنەوەی مەترسییەكانی ئەمبارانی لە ئێستادا كۆتایمان هێناوە بە پلانی هاوینە بۆ بەردانەوەی ئاو بۆناوچەكانی خوارووی عێراق و لە بەرامبەردا دەستمان كردووە بە پلانی زستانە، بەوجۆرەش ڕیژەی بەردانەوەی ئاومان لە 35 مەتر سێجا بۆ 25 مەتر سێجا لە چركەیەدا كەمكردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەمكاتەدا بەڕێژەی لە %40 كەمتر ئاو بۆ ناوچەكانی خوارووی عێراق بەردەدەینەوە، لەمساڵیشدا هێشتا ئەو ڕێژەباران بارینە زۆرە نەباریوە كە بڵێن مەترسی كەمئاوی نەماوە، هاوكات لە ئێستادا بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو حەوت مەتر كەمتر لە ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان گلدراوتەوە.
بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ئەوەشی خستەڕوو، ئەمساڵ پلانی گلدانەوەی زیاتری ئاومان هەیە، چونكە ئەگەر هاوشێوەی ساڵی ڕابردووش كەمبارانی بێت، ئەوا رووبەڕووی گرفتی زیاتر دەبینەوە، بۆیە دەبێت لایەنی عێراق و ئێرانی لەسەر ئاستی باڵا نەگەنە ڕێككەوتن لەسەر بەردانەوە و گلدانەوەی ئاو لەنێوانیاندا .
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


