
SNN
ئەمڕۆ یەکشەممە رێکخستنەکانی بەرگری عێراق کە خۆی لە دەستەیەک دەبینێتەوە لە گروپەکانی مقاوەمەی عێراق دژ بە ئەمریکا هۆشداری توند دەدەنە هێزەکانی هاوپەیمانان کە گەر بێت و پێش ساڵی نوێ عێراق جێنەهێڵن ئەو کات لە تواناماندایە هەموو شتێک بکەین”
سەعد سەعدی، ئەندامی گروپی چەکدارانی عەسائیب ئەهلحەق، بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: پەیامی ئێمە و حکومەتی عێراق و پەرلەمان روونە کە دەبێت، سوپای ئەمریکا و هاوپەیمانان پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵ تەواوی سەربازەکانیان عێراق جێبهێڵن و لە عێراقدا نەمێننەوە.
سەعدی وتیشی” گەر ئەمەیکا پێش ساڵی تازە هێزەکانی نەکشێنێتەوە، ئەوا تەواوی گروپەکانی مقاوەمە لە عێراق دەچێتە جەنگێکی کراوە لەگەڵ سوپای ئەمریکا و ئەوکات بەهێز و شەر سوپای ئەمریکا و هاوپەیمان لە عێراق دەردەکەین بۆیە دەخوازین کە دەست نەدەینە ئەم بژاردەیەو سوپای ئەمریکا خۆی لە کاتی دیاریکراودا بکشێتەوە”
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


