
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی نزیكەی هەفتەیەكە دابەشكردنی بەنزینی عێراقی كە بە بەنزینە 690 دینارییەكە ناسراوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ڕاگیراوە، سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات: هەر لە بنەڕەتەوە ئەو ڕێككەوتنەی نیوان وەزیری سامانەسروشتیەكانی هەرێم بەغدا كراوە تەنها بە زارەكی بووە و هەركات بەغدا بیەوێت بەنزینەكە نانێرێت، بەرپرسانی دیكەش دەڵێن گرفتەكە تەكنیكییە.
كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی وزە و پیشەسازی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بابەتی ناردنی ئەو بەنزینەی كە لە عێراقەوە دێت و بڕی بەنزینەكە و جۆرەكەی و هەروەها شێوازی گرێبەستەكە و پشكی پارێزگاكان و چەندین بابەتی دیكە بە بێ ئاگاداری ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی كراوە و ئێمە ئاگاداری وردەكاری رێككەوتن و بەردەوامی ناردنی ئەو بەنزینە نین، چونكە هەر لە بنەڕەتەوە ڕیككەوتنی نێوان وەزیری سامانە سروشتییەكان و حكومەتی عێراق تەنها بە زارەكی بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ریككەوتنێك بە نوسراو نەبێت و هەردوولا پابەند نەبن بەو ڕێككەوتنەوە پێی ناوترێت ڕێككەوتن، بۆیە بەغدا هەركات بیەوێت ناردنی ئەو بەنزینە 690 دینارییە ڕادەگرێت وەك ئەوەی ئەمە بۆ چەند جارێكە بەهەر بیانوویەك بێت ئەو كارە دەكات و كەسیش نازانێت لەسەر چییە و تاكەی بەردەوام دەبێت لەڕاگرتنی ئەو بەنزینە.
بەهمەن شێخ قادر، نوێنەری بەنزینخانەكانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: نزكیەی هەفتەیەكە ناردنی بەنزینی عێراقی ڕاگیراوە ئێمە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلیمانی قسەمانكردووە ئەوەیان پێراگەیاندوین كە ڕاگرتنی ناردنی ئەو بەنزینە بەهۆی گرفتی تەكنیكییەوەیە، بەڵام نازانین كەی ئەو گرفتە تەكنیكییە چارەسەر دەكرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


