
ئەنجومەنی وەزيران
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرەڕای ئەوەی ماوەی زیاد لە حەوت ساڵە بەبیانووی قەیرانی دارایییەوە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ڕاگیراوە و هەزاران فەرمانبەریش خانەنشین بوون، بەڵام لە ئێستادا بە بیانووی نەبوونی پرۆژەیاسای بودجەوە حكومەتی هەرێم پلەبەرزركدنەوەی فەرمانبەرانی ڕاگرتووە، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێمیش جەخت لەوەدەكاتەوە كە حكومەت نایەوێت پلەبەرزركردنەوە وەبیر فەرمانبەران بهێندرێتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو: لە ساڵی 2014ەوە بە بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیران بە بیانووی قەیرانی دارایی وشەڕی داعش پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ڕاگیراوە گوایە ئەگەر پلەبەرزكردنەوە بۆ فەرمانبەران بكرێت ئەوا بارگرانی زیاتر لەسەر شانی حكومەت دروست دەكات، بەڵام لە ئێستادا گرفتی قەیرانی دارایی نەماوە و ئەگەر حكومەت ئیرادەی هەبێت دەتوانێت پلەبەرزركدنەوەی فەرمانبەران دەستپێبكاتەوە و مافی فەرمانبەران بگێڕێتەوە بەو فەرمانبەرانەشەوە كە خانەنشین بوون و بەڵام پلەبەرزكردنەوەیان بۆ نەكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە ئێستادا حكومەتی هەرێم بیانوویەكی دیكەی هێناوەتە ئاراوە بۆ ئەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران جێبەجێی نەكات ئەویش ئەوەیە گوایە بەهۆی نەبوونی پرۆژەیاسای بودجەوە ناتوانن پلەبەرزكردنەوە بۆ فەرمانبەران بكەن، لە كاتێكدا ساڵی ڕابردوو لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021 ئامادەكرابوو بەڵام حكومەت ئامادە نەبوو ڕەوانەی پەرلەمانی بكات بۆ پەسەندكردنی ئێستاش نایەوێت بۆ ساڵی 2022 پرۆژەیاسای بودجەی هەبێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی ڕوونكردەوە: نەبوونی پرۆژەیاسای بودجە و پلەبەرزنەكردنەوەی فەرمانبەران لە سودی حكومەت و نایەوێت ئەو بابەتە وەبیر فەرمانبەران بهێندرێتەوە، چونكە پێویستی بە بودجەیەكی زیاتر دەبێت بۆ مووچەی فەرمانبەران هاوكات فەرمانبەرانی گرێبەتیش داوادەكەن بكرێنە هەمیشەیی.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


