
سەلاحەدین دەمیرتاش
SNN
لە ئەڵمانیا خەڵاتی مافی مرۆڤ بەخشرایە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کە ئێستا لە زیندانە.
خەڵاتەکە بە خەڵاتی مافی مرۆڤی ڤایمار ناودەبرێت کە ساڵانە دەدرێت بە کەسایەتی یان دەستە و گروپێک کە لە پێناوی مرۆڤایەتی و لێبوردەیی نێوان مرۆڤ و گەلاندا خەباتیان کردبێت و بکەن و ئەمساڵیش بەخشرایە دەمیرتاش.
خەڵاتی مافی مرۆڤی شاری ڤایمار لە ساڵی 1995 بەدواوە هەموو ساڵێک لە ڕۆژی 10ی کانوونی یەکەمدا کە ڕێککەوتی ڕاگەیاندنی جاڕنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ دەکات دابەشدەکرێت.
دەمیرتاش زیاتر لە چوار ساڵە لەگەڵ دەیان پەرلەمانتار و ئەندامی حزبەکەی لە زیندانە و تۆمەتی پەیوەندییان لەگەڵ پەکەکە خراوەتەپاڵ.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
3 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
4 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
3 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
4 hours لهمهوپێش



