هاتووچۆی سلێمانی لەبارەی گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێلەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

ئۆتۆمبێل
SNN
ھاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە کاتی گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل لە فرۆشیارەوە بۆ سەر کڕیار ھەردوولا پێویستە ئاگاداری قۆناغ و پێداویستییەکانبن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتوچۆی سلێمانی راگەیەنراوێکی لە بارەی قۆناغەکان و پێداویستییەکانی گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل لە فرۆشیارەوە بۆ سەر کڕیار بڵاوکردەوە و ئاماژهی بهوهكردووه، پێویستە کەسی کڕیار ئەم بەڵگەنامانە ئامادەبکات:
1- بەڵگەی کەسی کۆ پی وئەسڵی (پێناسەی باری کەسیەتی+پێناسەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی+کارتی زانیاری+یەک وێنە).
2- رەزامەندی ئاسایش بۆ کەسی بیانی و دانیشتووی دەرەوی ھەرێم بێجگە لە کەرکوک.
3- ھێنانی پشتگیری قایمقام بۆ دانیشتووی مادەی 140 بەدەر لە کهرکوک
باسی لهوهشكردووه، پێویستە کەسی کڕیاریش ھەریەک لەم بەڵگەنامانەی کەسی پێناسی باری کەسیەتی ” ئەسڵی” ، پێناسەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی، یەک وێنە ئامادە بکات.
راگەیەنراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆ ئهوهش هاتووه، ئەگەر کڕیار یان فرۆشیار ئامادە نە بوو بریکار (وکیل) ئامادەبوو، ئەوا پێویستە:-
بەڵگەی کەسی کۆپی و ئەسڵی، “پێناسی باری کەسیەتی، پێناسەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی، یەک وێنەی پێبێت.
باس لهوهشكراوه، ئەگەر بارھەڵگر کێشەکەی لەتەنێک زیاتربێت ئەوا پێویستە ئەستۆپاکی باجی دەرامەت کڕیارو فڕۆشیاری ھەبێت.
دەشڵێت، پێویستە ئەنجامدانی پشکنینی ھاتوچۆ و مەرجی توندوتۆڵی بۆ ھەموو ئەو ئۆتۆمبێلانە بکرێن ئەگەر ساڵێک بە سەریاندا تێپەڕبوو بوو.
ئەگەر کڕیار یان فرۆشیار کۆمپانیابوو، دەبێت بریکاری کۆمپانیا پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی تۆماری کۆمپانیاکانی پێبێت.
راگەیەنراوەکە باسی لەوەشکردووە، ئەگەر فرۆشیار کۆچی دوای کرد بوو دەبێت ئەوکەسانەی کە میراتگر دەبن بەپێی بەشنامە(قسام شرعی) خۆیان یان بریکار (وکیل)ئامادەبێت لەگەڵ وێنەیەکی پەسەندکراوی قەسامەکە.
راشیگهیاندووه، دەڕاسە و ماتۆر و ئامێری تایە زنجیر مەرجی توندوتۆڵی ناوێت.
ھاوکات، ئاماژەی بە قۆناغەکانی ئەنجامدانی مامەڵەی گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل کردووە بریتین لە:
1- پشکنین و مەرجی توندو تۆڵی.
2- سەردانی بەشی سزاکان (غرامات).
3- رێکخەری مامەڵە.
4- ئەفسەری تۆمار/ دەبێت کڕیارو فرۆشیار ئامادەبێت.
5- ژمێریاری.
6- رادەستکردنی مامەڵە.
7- وەرگرتنەوەی ساڵانە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



