ئەمریکا جەخت لە هاوپەیمانی ستراتیجی نێوان خۆی و عێراق دەکاتەوە

سەربازی ئەمریکی و عێراقی
SNN
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، جەخت لە هاوپەیمانێتی ستراتیجی خۆی و عێراق دەکاتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، بەبۆنەی ساڵیادی شکستهێنان بە داعش لە عێراقدا رایگەیاند: “ئێمە ئاهەنگی سەرکەوتن لە عێراق دەگێرین دژ بە چەکدارانی داعش کە چوار ساڵ بەر لە ئێستا توانیمان لەگەڵ هێزە عێراقییەکان و لە 10ی کانوونی یەکەم کۆتاییان پێبێنین، توانیشمان 8 ملیۆن و عێراق و سوری لەژێر دەسەڵاتی داعش رزگار بکەین”.
ئەمریکا هەر لەم رۆژەدا، یادی ئەو شەهیدانە دەکاتەوە کە لە پێناو ئازادی عێراق گیانیان فیداکردووە، وە پیرۆزباییەکی گەرم لە هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگەش دەکات، کە پشکی شێریان هەبوو لە رووبەڕووبوونەوە و کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی داعش لە عێراق.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق دەشڵێت: لەگەڵ ئەوەی هاوکارە عێراقییەکانمان کە لەکاتی ئێستا سەرقاڵی دووبارە بنیاتنانەوەی وڵاتەکەیانن، دڵنیایان دەکەین کە ئەمریکا هاوپەیمانە ستراتیجییەکە چەند رووەکە دەبێت بۆ عێراق.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


