جارێکی دیکە بەرنامەى کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت

SNN
کارەبای سلێمانی رایگهیاند، بەرنامەى کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکان، گۆڕانكاری بهسهردادێت و له سبهینێوه وەک مانگی رابردووی لێدێتەوە.
له راگهیهنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویكردهوه، لە سبەینێ شەممە بەرنامەی موەلیدەکان وەک مانگی رابردووی لێدێتەوە، کە موەلیدەکان رۆژانە لە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ بۆ یەکی شەو کاردەکەن. هەروەها بەیانیان لە (٦:٣٠ تا ٨ی بەیانی ئەگەر کارەبا کوژایەوە کاردەکەن.
دەقى راگەیەنراوەکە:
سەرەڕای ئەوەی مانگی رابردوو داواکاری ئەوە هەبوو کە موەلیدە ئەهلییەکان رۆژانە لە کاتژمێر حەوتی بەیانی تا یەکی شەو لەکاتی کوژانەوەی کارەبای نشتیمانی موەلیدە ئەهلییەکان کارەبا بدەن. بەڵام دوای سەرەتای ئەم مانگە و لە 20 رۆژی رابردوو ئەزموون کرا، کاتژمێری کارکردنی موەلیدەکان زۆر دەبوو بەوەش نرخى ئەمپێر زۆر گران دەبوو، بۆیە لە سبەینێ شەممە ١١/١٢/٢٠٢١ بەرنامەی موەلیدەکان وەک مانگی رابردووی لێدێتەوە، کە موەلیدەکان رۆژانە لە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ بۆ (1)ی شەو کاردەکەن. هەروەها بەیانیان لە (6:30 تا 8ی بەیانی ئەگەر کارەبا کوژایەوە کاردەکەن .
بەرنامەکەش لە سبەینێوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
21 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
21 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21 hours لهمهوپێش



