وەزارەتی پەروەردە: پێداچوونەوە بە پرۆگرامی خوێندندا دەکەین

0
654
خوێندکار

SNN

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاندووە کە پێداچوونەوە بە پرۆگرامی خوێندنی قۆناغەکانی ناوەندی و دواناوەندیدا دەکەن.
بەرێوەبەرایەتی گشتی پرۆگرامەكانی وەزارەتی پەروەردە ڕایدەگەیەنێت: لەكتێبی زمان و ئەدەبی كوردی پۆلی (10)ـی ئامادەیی دەستەواژەی (لاوكێ دەروێشی عەڤدی) ڕەخنەی لەسەر هەیە، دەشڵێت،”ئەو بابەتە لەساڵی 2007 وە هەیە و نوێ نییە و لەئێستادا لە قۆناغی پێداچوونەوەین بەپرۆگرامەكانی خوێندن”.
بەرێوەبەرایەتی گشتی پرۆگرامەكانی وەزارەتی پەروەردە لە ڕوونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، كە بابەتێك لەكتێبی زمان و ئەدەبی كوردی پۆلی (10)ـی ئامادەیی سەبارەت بە دەستەواژەیەك لە (لاوكێ دەروێشی عەڤدی) ڕەخنەی لەسەر هەیە.

دەشڵێت،” ئەو بابەتە لەساڵی 2007 وە لە پۆلی (10) لە كتێبی زمان و ئەدەبی كوردی هەیە و نوێ نییە، بۆیە لە ئێستا دا لە قۆناغی پێداچوونەوەین بە پرۆگرامەكانی خوێندن، كتێبی كوردی پۆلی (11 و 12)ـی ئامادەیی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو پێداچوونەوەی بۆ كراوە، ئێستا كتێبێكی نوێ دەخوێندرێت. وە كتێبی كوردی پۆلی (10)ـی ئامادەیی ئێستا لە قۆناغی پێداچوونەوەیە و لێژنەی پسپۆڕ چەندین مانگە كاری لەسەر دەكات بۆ ئەوەی بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو (2022-2023 ) كتێبە نوێیەكەی زمان و ئەدەبی كوردی پۆلی (10) لە ناوەندەكانی خوێندن بخوێندرێت، بەدڵنیایی ڕەچاوی رێزگرتنی تەواوی ئایینەكان و ئایینزاكان و پێكەوە ژیانی ئاشتییانە دەكرێت”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this