
ڤلادیمێر پوتین
SNN
وڵاتانی گروپی حەوت (G7) هۆشداری دەدەن لەوەی سزایەکی قورسی روسیا بدەن ئەگەر هاتوو مۆسکۆ خاکی ئۆکرانیای داگیرکرد.
لیز تروس وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە میانی کۆڕبەندێکدا لە لیڤەرپوڵ رایگەیاند وەکو G7 داوا لە روسیا دەکەین کە مامەڵەی دوژمنکارانەی خۆی بەرامبەر بە ئۆکرانیا رابگرێت.
ئەم هۆشداریە لەدوای ئەوەدێت کە هەڕەشەکانی روسیا بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە و پێشتر پوتین وتبووی کە تا مانگی داهاتوو دەستدەکەن بە داگیرکردنی ئۆکرانیا، دواتریش پوتین لە پەیوەندییەکی ڤیدیۆییدا لەگەڵ جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا دڵنیایی پێدابوو لەوەی کە روسیا هەڕەشە نییە بۆ سەر هیچ کەس و وڵاتێک، سەرباری ئەوەش روسیا هێزی بردووەتەسەر سنوورەکانی ئۆکرانیا.
وڵاتانی ئەو گروپە پێکهاتوون لە هەریەکە لە ئەمریکا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، ئەڵمانیا، فەرەنسا و کەنەدا.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
7 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
8 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
7 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
8 hours لهمهوپێش



