ئەندامێکی پارێزگای سلێمانی هۆکاری کەمی غازی ماڵان ئاشکرادەکات

0
713

SNN-عەلی حەمە سەعید
لە ئەنجامی كەمی ئەو بڕە غازەی كە لەلایەن كۆمپانیای داناغازەوە بۆ پاریزگای سلێمانی تەرخاندەكرێت بووەتە هۆی ئەوەی گرفتی كەمی غاز لە سنوری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری دروست ببێت، لایەنە پەیوەندیدارەكانیش باس لە چارەسەركردنی گرفتەكەدەكەن.

كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی وزە و پیشەسازی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: چەند ڕۆژێكە گفتی كەمی غازی ماڵان لە سلێمانی سەریهەڵداوەتەوە ئەوەش چەند هۆكارێكی لەپشتە، سەرەكیترین هۆكاریش كەمی بڕی ئەو غازەیە كە لەلایەن كۆمپانیای داناغاز وەك پشكی پارێزگای سلێمانی تەرخانی دەكات بەجۆرێك لەكۆی هەزار تۆن بەرهەمی ڕۆژانەی غاز تەنها 240 تۆن بۆ پارێزگای سلێمانی دابیندەكات لەكاتێكدا پێداویستی پارێزگای سلێمانی بریتیە لە نزیكەی 500 تۆن‏، بەوجۆرەش ڕۆژانە نزیكەی لە %50ی پێداویستی غازی ماڵان دەگاتە سلێمانی.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەكۆی ئەو هەزار تۆنەی كە داناغاز بەرهەمی دەهێنێت، جگە لەوەی 300 تۆنی بە شێوەی بازرگانی و بەنرخێكی زیاتر دەفرۆشرێت، لەهەمان كاتیشدا لەكۆی 700 تۆن كە دەمێنێتەوە جگە لە پشكی پارێزگای سلێمانی كە 240 تۆنی ڕۆژانەیە، ئەوا ڕۆژانە بڕی 250 تۆن بۆ پارێزگای هەولێر و ‏نزیكەی 170 تۆنیش بۆ پارێزگای دهۆك دەنێردرێت‏، بۆیە ئەو بڕەی ڕۆژانە بۆ سلێمانی دابیندەكرێت بڕێكی زۆر كەمە بە بەراورد بە ژمارەی دانیشتووانی سنورەكە.

سەرۆكی لیژنەی وزە ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ ئەوەی ئەو بڕەی ڕۆژانە بۆ پارێزگای سلێمانی دەنێردرێت كەمە، لەهەمان كاتیشدا بەهۆی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما و هەروەها كەمبوونەوەی كارەبای نشتیمانی وایكردووە كە هاووڵاتیان زیاتر پەنا بۆ بەكارهێنانی غاز دەبەن بۆ گەرمكردنەوەی ماڵەكانیان ئەمەش گرفتەی زیاتر كردووە، بۆیە تەنها بە زیادكردنی پشكی سلێمانی لە غازی ڕۆژانە دەتواندرێت گرقتەە چارەسەر بكرێت.

بۆوەرگرتنی زانیاری زیاتر و گرتنە بەری ڕێگاچارەی پێویست بۆ گرفتەكە SNN پەیوەندی بە محەمەد حەسیب بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمایكرد بەڵام ئامادەنەبوو لەسەر ئەو بابەتە هیچ لێدوانێك بدات.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this