
هێرشی داعش
SNN
شەوی رابردوو ژمارەیەک چەکدار، کە باس لەوەدەکرێت چەکداری داعش بوون هێرشیان کردەسەر گوندی سمایل بەگی سەر بە ناحیەی شوان، شەڕە تەقە لە نێوان خەڵکی گوندەکە و چەکداراندا روویدا بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بۆ دانیشتوانی گوندەکە نەبوو.
چەکدارەکانی داعش، کە ژمارەیان هەشت چەکدار بووە، کاتژمێر 11ی شەو هەڵیانکوتاوەتەسەر ماڵێکی ئەو گوندە و شەڕ دروستبووە، دانیشتوانی گوندەکە وەڵامی پەلامارەکەیان داوەتەوە و لە گوندەکەدا ئەو چەکدارانەیان گەمارۆداوە، دواتر هەڵاتوون.
دانیشتوانی گوندەکە دەڵێن نزیکەی 15 خولەک شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان چەکداران و دانیشتوانی گوندەکە روویداوە.
ئەمە لەکاتێکدایە سێ رۆژ لەمەوبەر ژمارەیەک چەکداری نەناسراو هێرشیانکردەسەر هەمان ئەو ماڵە، هیچ زیانێکی لێنەکەوتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


