
SNN
رێکخراوێکی نەرویجی باس لە مەترسییەکانی کەمبارانی دەکات لەسەر هاووڵاتیانی عێراق کە بەشێکیان بەوهۆیەوە تووشی هەژاری و نەداری بوون و ئێستا پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە.
ئەنجومەنی پەنابەرانی نەرویجی لە راپۆرتێکیدا ئەوەی نوسیووە، کەمبارانییەکەی عێراق کە بەهۆی گەرمبوونی زەویەوەیە بووەتە مەترسی لەسەر کۆمەڵگای عێراق و ئابووریەکەی.
بە گوێرەی ئامارەکان لە دوو خێزانی عێراقی کە لەو ناوچانە دەژین کە باران کەمباریووە تیایدا، یەکێکیان پێویستی بەوەیە هاوکاری بکرێت و خۆراکی بۆ دابین بکرێت.

لە سێ کەسدا یەکێکیان هەژارە
راپۆرتەکەی ئەو رێکخراوە نەرویجیە لەسەر بنەمای چاوپێکەوتن و دواندنی دوو هەزار و 806 خێزانی عێراقی نوسراوەتەوە کە دانیشتووی حەوت پارێزگای عێراقن، لە نێویشیاندا پارێزگاکانی ئەنبار، بەسرە و نەینەوا، خێزانەکان باس لەوەدەکەن کە تووشی هەژاری و قەیرانێکی قوڵی ئابووری بوون.
لەلایەکی دیکەوە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاندووە ئامارەکان دەریدەخەن لە سێ هاووڵاتی عێراقی یەکێکیان لە هەژاریدا دەژی، سەرباری ئەوەی وڵاتەکە دەوڵەندە بە نەوت.
منداڵەکانیش خواردنیان کەمبووەتەوە
جوتیار و خاوەن کێڵگەکان دەناڵێنن بەدەست کەمبارانییەوە و بەشێک لە هاووڵاتیان بەوهۆیەوە ماڵەکانیان گواستووەتەوە و بۆ شوێنێکی دیکە ئاوارەبوون، بەشێکیان قەرزیان وەرگرتووە تا خواردن بۆ ماڵەکانیان دابین بکەن، رێکخراوەکە دەشڵێت هەربەهۆی ئەو هەژاریەوە کە تووشی خەڵکەکە بووە، منداڵان ئێستا خواردنیان کەمبووەتەوە.

ئێران و تورکیا دەستیان لە کەمئاوی عێراقدا هەیە
کەمئاوی لە عێراق بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، لەنێویشیاندا کاریگەری گەرمبوونی زەوی بە شێوەیەک کە بانکی جیهانی دەڵێت پێشبینی دەکرێت تا 2050 عێراق لەسەدا 20ی سەرچاوەکانی ئاو لەدەستبدات، هەروەها گرتنەوەی ئاو لەلایەن وڵاتانی تورکیا و ئێرانیشەوە ئاستی بەنداوەکان دابەزیون.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


