وەزارەتی دارایی کرێی وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکان دیاریكرد

مووچە و وەزارەتی دارایی و ئابووری
SNN
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومهتی ههرێمی كوردستان کرێی مامۆستایانی وانەبێژی لە زانکۆ و پەیمانگەکان دیاریكرد.
بەگوێرهى نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان کە واژووی ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری لەسەرەو رایدهگهیهنن: کرێی وانەوتنەوەی وانەبێژان لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەت و ئەوانەی لە ئێواران وانە دەڵێنەوە یان کاتژمێری زیادەیان هەیە بەمشێوەیەیە خهرج دهكرێت:
پرۆفیسۆر 7500 دینار ، پرۆفیسۆری یاریدەدەر 6500 دینار ، مامۆستا 5500 دینار ،
مامۆستای یاریدەدەر 4500 دینار ، هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمی باڵا (دوو ساڵە) 4500 دینار، هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمی باڵا (یەک ساڵە) 4000 دینار ، هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس 3000 دینار، هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم (پەیمانگە) 2500 دینار.
ههر به گوێرهی نووسراوهكهی دارایی، ئەم رێنماییانە لە رۆژی دەرچوونییەوە کاری پێدەکرێت و دواتر لە رۆژنامەی وەقائعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


