
SNN
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا کە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، سبەی لە شوێنە جیاوازەکانی هەرێم بەفر و باران دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەی ھەرێم رایگەیاندووە، سبەی هەینی لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم بەفر دەبارێت و لە ناو سەنتەری شارەکان ئاسمان باراناوی دەبێت و هەندێک کات بارانەکە بە لێزمەش دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە: سبەی ئاسمانی شارەکانی هەرێم هەور و باراناوی دەبێت و هەندێک کات دەبێتە لێزمە باران. هەروەها بەپێی پێشبینییەکان لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان بەفر دەبارێت.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، خێرایی با لە هەریەک لە شارەکانی کەرکوک و هەولێر زیاد دەکات، دەشڵێت، لە کاتێکدا لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لە نێوان پێنج بۆ 15 کیلۆمەتردا دەبێت و لە دهۆکیش لە نێوان پێنج بۆ 10 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.



More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
9 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
18 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
9 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
18 hours لهمهوپێش



