وهزیری كارهبا بۆ پهرلهمانتاران: خواستی كارهبا 6000 مێگاواته، بەرهەم هێنان 3 هەزارە

کۆبوونەوەی وەزارەتی کارەبا
SNN
وهزیری كارهبا به ئهندامانی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان وت “خواستی كارهبا 6000 مێگاواته، لهكاتێكدا بهرههم 3 ههزار و 500 مێگاواته.
ئەندامانی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ بەدواداچوونی دۆخی کارەبا سەردانی وەزارەتی کارەبایان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا بۆ وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاران، ئەم بابەتانەی خوارەوە سەبارەت بە دۆخی کارەبا خستەڕوو :
– ژێرخانی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم بە 13 وێستگەی بەرهەمهێنانەوە 6900 مێگاواتە.
– ئێستا 3500 مێگاوات کارەبا بەرهەم دێت.
– خواست لەسەر کارەبا بۆ 6000 مێگاوات بەرز بووەتەوە.
– نەبوونی سووتەمەنی و گرفتی دارایی رێگرە لەبەردەم بەگەڕ خستنی چەندین یەکەی وێستگەکانی بەرهەمهێنان.
– ئیستا بە تێکڕایی 13 کاتژمێر کارەبا دەدرێت.
– لە ماوەی ئەمساڵ بە تێکڕایی17 کاتژمێر کارەبا دراوە.
– 18هەزار و 562 سەرپێچی لابراون و سەرپێچیکاران سزا دراون.
– بەهۆی پێوەری زیرەکەوە بە فیڕۆچوونی کارەبا لە %48 بۆ %34 کەم کراوەتەوە.
– پێش بەستنی پێوەری زیرەک، لە دهۆک ساڵانە 600 گۆڕەری کارەبا دەسوتا و هەرکامەیان بە تێچوونی 5000 دۆلار چاک دەکرانەوە.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
8 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
17 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
8 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
17 hours لهمهوپێش



