
گەنمی-جوتیاران
SNN
لیژنەی نیشتیمانی بۆ تۆمارکردن و پاراستنی جۆرە کشتوکاڵییەکانی عێراق دوو جۆری گەنمی بە ناوی شارێکی هەرێمی کوردستانەوە ناوناوە.
لەوبارەوە یادگار مەحمود جێگری سەرۆکی زانکۆی گەرمیان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، لیژنەی نیشتیمانی بۆ تۆمارکردن و پاراستنی جۆرە کشتوکاڵییەکانی عێراق بە فەرمیی دوو جۆری نوێی گەنمی بەناوەکانی “کەلار 1- کەلار 2” پەسەندکردووە.
باسی لەوەشکردووە، “گەشەپێدانی جۆری نوێی کشتوکاڵی بەتایبەت گەنم و تایبەت تر لە گەرمیان پێویستییەکی حەتمی و هەنگاوێکە بۆ زیادکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی جوتیاران و پاراستنی ئاسایشی خۆراک”.
یادگار مەحمود راشیگەیاندوە، پەسەندکردنی ئەو دوو جۆرە گەنمە بەهۆی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەی کشتوکاڵی گەرمیان بووە، کە لەماوەی چوار ساڵی رابردوودا کاری لەسەکراوە و لەئەنجامیشدا دەرکەوت، “کە بەرهەمیان بەرێژەی 50٪ زیاترە”.
جێگری سەرۆکی زانکۆی گەرمیان ئەوەشی خستووەتەڕوو، “گەرمیان وەک ناوچەیەکی نیمچە وشک، تێکڕای بارانی ساڵانەی بریتی بووە لە (318ملم) لە ماوەی نێوان ساڵانی (2000-2019)، هاوکات ڕووبەرێکی فراوانی زەوی کشتوکاڵی لەخۆدەگرێت کە زۆرینەی هەرەزۆری پشت بەباران دەبەستێت بۆ کشتوکاڵ.”
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18 hours لهمهوپێش



