وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ژمارەی قوربانیانی تیرۆر 10 هێندە زیادی کردووە

SNN
لە راپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا لەبارەی قوربانیانی تیرۆر ئەوە ئاشکرا کراوە کە ژمارەی قوربانیانی کردەوە تیرۆریستییەکان لە ساڵی 2020دا بەراورد بە ساڵی پێشووتر، 10 هێندە زیادی کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی تیرۆر لە وڵاتانی جیهان بۆ ساڵی 2020 بڵاوکردەوە تاوەکو پێشکەشی کۆنگرێسی بکات.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بە رووداوە تیرۆریستییەکانی جیهان لەساڵی 2020 کراوە و ئەوە خراوەتەڕوو کە بڵاوبوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەتایبەتی لە کیشوەری ئەفریقا کردەوەی تیرۆریستی و گیان لەدەستدانی بەو هۆیەوە زیاتر کردووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە “تێکڕای گیان لەدەستدان بەهۆی کردە تیرۆریستییەکان لەسەر ئاستی جیهان لە ساڵی 2020دا بەراورد بە ساڵی پێشووتر 10 هێندە بەرزبووەتەوە”.
راپۆرتەکە بۆ یەکەم جار ئاماژەی بە گرووپە توندڕەو و رەگەزپەرستەکان و گرووپە دەمارگیرە سپی پێستەکان لە ئەمریکا کردووە.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
5 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
5 hours لهمهوپێش



