
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە ئەنجامی باران بارین و هەورە بروسكەی شەوی ڕابردوو بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سنوری پارێزگای هەولیر و دەوروبەری هەشت كەس گیانیان لەدستداو چواری دیكەش بریندار بوون كە سێ لەوكەسانەی گیانیان لەدەستداوە ئەندامی یەك خێزانن، هاوكات تادێت زەرەرو زیانەكانی لافاوكە زیاتر دەبێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە ئیدارەی پارێزگای هەولێرەوە بە SNNەوە دراون ئەوەخراوەتەڕوو، لەئەنجامی باران بارنی ئەمشەو هەروەها بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی زەرەروزیانێكی زۆری مادی و گیانی بەدوای خۆیدا هێناوە بەجۆرێك تائێستا 12 قوربانی بەهۆی ئەو لافاوەوە تۆماركراون كە هەشت كەس گیانیان لەدستداوە و چواری دیكەش بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، سێ كەس لەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە ئەندامی یەك خێزانن و دانیشتووی ناحیەی دارەتوون هاوكات لە لە ناحیەی قوشتەپە منداڵێك گیانی لەدەستداوە و لە ناحیەی شەمامەش كەسێك بە هەورەبرووسكە گیانی لەدەستداوە و بەشێكی زۆری گەڕەكەكانی هەولێریش بەهۆی زۆری ئاوی لافاوەكەوە مەترسیان لەسەر درست بووە و داوای بەهاناوە چوون دەكەن.
بۆوەرگرتنی دواین زانیاری لەسەر ئاماری زەرەروزیانەكانی لافاوەكە و بەدەمەوە چوونی هاووڵاتیان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە، SNN چەندین جار پەیوەندی بە پارێزگاری هەولیر و بەڕێوەبەری بەرگری شارسانی هەولێرەوە كرد بەڵام بە وتەی خۆیان بەهۆی سەرقاڵیان بە ڕووداوەكەوە ناتوانن هیچ زانیارییەكی ورد ئاشكرا بكەن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


