بەهۆی لافاوەوە وەزیری خوێندنی باڵا بۆماوەی هەفتەیەک پشووی لەزانکۆی هەولێر ڕاگەیاند

وەزارەتی خوێندنی باڵا
عەلی حەمەسەعید-SNN
لەئەنجامی دروستبوونی ئەو افاوەی ئەمڕۆ شاری هەولێری گرتەوە، بە بڕیاری وەزیری خوێندنی باڵا بۆماوەی هەفتەیەک لە سەرجەم بەش و کۆلێژەکانی سەر بەزانکۆی سەلاحەدینی ڕاگرت.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کەوێنەیەکیان بۆ SNNناردووە ئاماژە بەوەکراوە، ئەمڕۆ لە بەسەرکرنەوەیەکی مەیدانییدا د. ئارام محمد وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەیاوەری بریکاری وەزارەت و سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین بەشەناوخۆیی شەوکەت شێخ یەزدینی بەسەرکردەوە و لەنزیکەوە لەگەڵ خوێندکاران و قوتابیان گفتوگۆی کرد و لە بارودۆخ و تەندروستیانی پرسی کە دوای لافاوەکەی دوێنێ شەو زیانێکی زۆری مادی بە بەشە ناوخۆییەکە کەوتووە.
ئاماژەبەوەشکراوە، زەرەرو زیانەکان تەنھا زیانی مادیین و گیانی قوتابیان و خوێندکاران سەلامەتن، هاوکات وەزیری خوێندنی باڵا ستافی زانکۆی سەڵاحەدینی ڕاسپارد بەپەلە زیانەکانی لافاوەکە دەستنیشان یکەن و قەرەبووی خوێندکاران بکرێتەوە بۆ ئەوەی پێداویستی و کەلوپەلی پێویستیان بۆ دابین بکرێت.
هەرلە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیاردرا یەک هەفتە بکرێتە پێشوی فەرمی لە سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی سەڵاحەدین بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی بەشە ناوخۆییەکە کە بەهۆی لافاو زیانی بەرکەوتوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


