نەتەوەیەکگرتووەکان پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران ئیدانە دەکات

بورجى مهیدانى ئازادى له تارانى پایتهختى ئێران | فۆتۆ: Wikipedia
SNN
کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیارنامەیەکی لە دژی ئێران پەسەند کرد، کە تیایدا پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لەو وڵاتە ئیدانەکراوە.
لە بڕیارنامەکەدا، کە لە لایەن کەنەداوە ئامادەکرابوو، ئاماژە بە زۆری ژمارەی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان، هەڵمەتەکانی دەستگیرکردنی چالاکوانان، ترساندن و تۆقاندنی بەرهەڵستکاران و بەرگریکارانی مافی مرۆڤ، ئەشکەنجەدانی گیراوان و وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ و مردنی گوماناوی بەندکراوان لە ئێران کراوە.
هاوکات داوا لە ئێرانیش کراوە دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکان ئازاد بکات.
سەبارەت بە مافەکانی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان لە ئێرانیش داواکراوە حکومەتی تاران کۆتایی بە جیاکاری و پێشێلکاری مافەکانی ئەو پێکهاتانە بهێنێت.
78 وڵات دەنگیان بە بڕیارنامەکەداوە و 31 وڵاتی ئەندامی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکانیش دژی بوون و 69 وڵاتیش بەشدارییان لە دەنگدانەکەدا نەکردووە.
ئەو بڕیارنامەیە پێشتر لە لیژنەی سێهەمی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان پەسەندکرابوو.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
8 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
8 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
8 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
8 hours لهمهوپێش



