
SNN
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە دوو مووشەک ناوچەی سەوزی بەغدا کرایە ئامانج و جگە لەوەی زیانی ماددی بەر هاووڵاتیانی مەدەنی کەوت، هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە
تۆڕی ڕاگەیاندنی جەنگی ڕایگەیاند: ناوچەی سەوزی بەغدا لەڕێگەی دوو موشەکی جۆری کاتیۆشاوە کراوەتە ئامانج، یەکێک لە موشەکەکانیش بەر دوو ئۆتۆمبێلی مەدەنی کەوتووە.
لەوبارەیەوە ئەوەی خستووەتەڕوو: کاتژمێر 2ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆردومانەکە کراوە، موشەکی یەکەم لەڕێگەی سیستەمی بەرگریی سی ڕامەوە لە ئاسماندا تەقێنراوەتەوە و موشەکی دووەمیش لە نزیک گۆڕەپانی ئاهەنگەکان کەوتووەتەوە و بەر دوو ئۆتۆمبێل کەوتووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
باسی لەوەشکردووە: هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە بۆ دیاریکردنی شوێنی هەڵدانیان.
تا ئێستا هیچ گروپ و لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە رانەگەیاندووە و کەس دەستگیرنەکراوە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
22 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
23 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
22 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
23 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
23 hours لهمهوپێش



