
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بە بیانووی نەگەیشتنی 200 ملیار دینارەكەی عێراق وەزارەتی دارایی لەسەر داهاتی مانگی 12 دەستیكردووە بە تەواوكردن و دابەشكردنی مووچەی ئەو وەزارەتانەی كە تائێستا مووچەی مانگی 11 یان وەرنەگرتووە، SNNیش وردەكاری كۆبوونەوەیەكی بەرپرسانی وەزارەتی دارایی بۆ چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ پێشهاتەكانی دوای سەری ساڵی نوێ و ئەگەری نەناردنی 200 ملیارەكەی بەغدا ئاشكرادەكات و دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 دەكەوێتە دوای پشووەكانی سەری ساڵ.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی دارایی تایبەت بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، هەرچەندە لە هەفتەی پێشوو حكومەتی عێراق و تەنانەت وەزارەتی دارایش ڕەزامەنییان دەربڕی بە ناردنی 200 ملیار دینار بۆ سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم، بەڵام لە دواساتەكاندا لە ناردنی ئەو پارەیە پاشگەز بوونەتەوە بە بێ ئەوەی هیچ روونكردنەوەیەك بدەن، بۆیە بەناچاری و بە گوێرەی داهاتی بەردەست لەچەند ڕۆژی رابردوودا مووچە بە سستی بەڕێوەچوو كە ڕۆژانە مووچەی وەزارەتێك دابەشدەكرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوێنێ كۆبوونەوەیەكی تایبەتی بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دارایی بە سەرۆكایەتی ( ئاوات شێخ جەناب) وەزیری دارایی بەڕیوەچوو كە تیایدا باس لە ئەگەرەكانی نەناردنی 200 ملیار دینارەكە لەلایەن بەغدا و هەروەها چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ دابەشكردنی مووچە لەدوای سەری ساڵ و ئەگەری دەستپێكردنەوەی پاشەكەوتی مووچە تاوتوێكرا، لەو كۆبوونەوەیەدا دوو پێشنیارهاتنە ئاراوە، یەكێك دابەشكردنی مووچە بە 40 ڕۆژ جارێك و لەسەر داهاتی ناوخۆ بە بێ 200 ملیار دینارەكە، پێشنیاری دووەمیش دابەشكردنی مووچە لە 30 ڕۆژ جارێك و بەڵام بەگوێرەی داهاتی بەردەست كە ئەوكاتە لێبڕین و پاشەكەوت بە گوێرەی داهاتی مانگەكان دیاری دەكرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی ئاشكراكرد، هەر دوێنێ وەزیری دارایی وردەكاری ئەم كۆبوونەوەیەی لەگەڵ ( مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەت تاوتوێكردووە و سەرۆكی حكومەت بڕیاری ئەوەی داوە كە لەدوای پشووی سەری ساڵ دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 12 بە بێ لێبڕین، دواتر بڕیاری دیكە دەردەكەن بۆ مانگەكانی دیكەی ساڵی نوێ.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


