
پێشمەرگە لە ناوچە دابڕاوەکان
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوەدەكات ئەو ئۆپەراسیۆنە بەردەوامانەی هێزیكانی پێشمەرگە لە سنورەكانی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەستیپێكردووە كاریگەری زۆرباشیان هەبووە بۆ لەناوبردنی مۆڵگە و حەشارگەكانی تیرۆریستانی داعش بەجۆرێك ناتوانن وەك ڕابردوو خۆیان ڕێكبخەنەوە و هێرش بكەنە سەر سەنگەركانی پێشمەرگە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، دوای ئەوەی لە مانگی ڕابردوودا تیرۆریستانی داعش هێر و پەلامارەكانیان بۆ سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە چرڕردبوویەوە شەوانە پەلاماری هێزی پێشمەرگەیاندەدا و بەهۆیەوە چەند پێشمەرگەیەك شەهید بوون، بەڵام هەرزوو وەزارەتی پێشمەرگە پلانیكی تایبەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تیرۆریستانە داڕشت وتوانی تاڕادەیەكی زۆر سەركەوتوو بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆن لەوناوچانەی كە گومانی بوونی چەكدارانی داعشی لێدەكرا یەكێك لەو پلانە سەركەوتووانەی وەزارەتی پێشمەرگە بەكاریهێنا توانی تارادەیەكی زۆر سەركەوتوو بێت بەجۆرێك بەهۆی ئەو ئۆپەراسیۆنانەوە دەیان مۆلگە و بارەگای شاراوەی چەكدارانی داعش دەستیان بەسەردا گیراوە كە بڕێكی زۆر چەك و تەقەمەنی و دووربینی زۆر پێشكەوتویان تێدابووە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە باسی لەوەشكرد، لە ئێستا قۆناغێكی نوێی كاری هاوبەش لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچەكە دەستپێكردووە و بەهۆی ئەو هەماهەنگیەی نێوانمان كاری گەڕان لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان تێدایە بوو چڕتر بۆتەوە، هەر ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی تیرۆریستان مۆڵگەیان نەماوە و بوونەتە گروپی بچوك و ناوەناوە دەردەكەون و توانای هێرشكردنە سەر بارەگاكانی هێزی پێشمەرگەیان نەماوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


