بلومبێرگ: پێناچێت ئەردۆغان جارێکی دیکە هەڵبژێردرێتەوە

0
520

SNN

ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگی ئەمریکی لە راپۆرتێکیدا ئەوە دەخاتەڕوو، بەهۆی خراپی رەوشی ئابووری لە تورکیا، بەشێک لەو هاووڵاتیانەی تورکیا کە لە رابردوودا پشتیوانی ئەردۆغانیان دەکرد ئێستا توڕە و نیگەرانن و ئەگەری هەیە لە هەڵبژاردنی داهاتووی وڵاتەکە کە بڕیارە 2023 بەڕێوەبچێت، بە سەرۆککۆمار هەڵنەبژێردرێتەوە.
ئەو میدیا ئەمریکییە باس لەوەدەکات لە سەردانێکی ئەم دواییەی ئەردۆغان بۆ ئیستەنبوڵ ئەوە بە زەقی بینرا کە چۆن بەشێک لە پشتیوانەکانی لەدەستداوە، ناوبراو لەکاتی گەڕانەوەیدا لە ئیستەنبوڵەوە بۆ کۆشکی سەرۆکایەتیەکەی لە ئەنقەرە، هاووڵاتیان لەسەر رێگاکەی نیگەرانی و توڕەیی خۆیان نیشاندا لەو بارودۆخەکەی کە لە وڵاتەکەدا دروستبووە.
پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا ئێستا دەستیان بەسەر شارە گەورەکانی وڵاتەکەدا گرتووە و هاووڵاتیانیان بەلای خۆیاندا راکێشاوە، بەتایبەت ئەو چینانەی کۆمەڵگا کە ماوەی چەندین مانگە بەهۆی دابەزینی بەهای لیرەوە تا دێت دۆخی ئابوورییان بەرەو خراپی دەچێت و ناتوانن بژێوی خۆیان و خێزانەکانیان دابین بکەن.
بەهای لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین و هەڵئاوسان لە وڵاتەکە لە ماوەیەکی کورتدا بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاش بەردەوامە لە بەڵێنەکانی بۆ دابەزاندنی رێژەی بێکاری، بەرزکردنەوەی رێژەی هەناردەکردنی کاڵاکانی تورکیا و بە‌هێزکردنی ئابووری.
ئەردۆغان دەڵێت، چیدیکە نایەوێت ئەزموونی رۆژئاواییەکان لە بواری ئابووری تاقی بکاتەوە، بەڵکو دەیەوێت هاوشێوەی چین لە رێگەی دابەزاندنی سوودی بانکی، بەهای دراوەکەی دابەزێنێت و تورکیا بکاتە وڵاتێکی گەورەی هەناردەکار.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this