گروپێکی سەر بە شيعە بەرپرسيارێتی خۆی لە هێرشەکەی ناوچەی سەوز راگەياند

SNN
گروپی فاتح خەیبەر سەر بە باڵی شيعە بەرپرسيارێتی خۆی لە هێرشەکەکەی دوێنێی ناوچەی سەوز راگەياند، هەرەشەی هێرشکردنە سەر باڵيۆزخانەی ئەمريکاش دەکەن.
گروپی ليوای فاتح خەیبەر کە خۆيان وەک گروپێکی نوێ ناساندووە، لە راگەيەندراوێکدا بەرپرسيارێتی خۆيان لە هێرشەکەی دوێنێ شەممە لە ناوچەی سەوز راگەياندووە.
هاوکات، لە راگەيەندراوەکەدا گروپەکەی سەر بە شيعە هەڕەشەی هێرشکردنە سەر باڵيۆزخانەی ئەمريکا دەکات.
دوێنێ شەممە شانەی راگەياندنی ئەمنی بڵآويکردەوە: ناوچەی سەوز بە دوو موشەک کراوەتە ئامانج، موشەکی یەکەم لەڕێگەی سیستەمی بەرگریی سی ڕامەوە لە ئاسماندا تەقێنراوەتەوە و موشەکی دووەمیش لە نزیک گۆڕەپانی ئاهەنگەکان کەوتووەتەوە و بەر دوو ئۆتۆمبێل کەوتووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
22 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
23 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
22 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
23 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
23 hours لهمهوپێش



