
دەریاچەی دوکان فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
لێپرسراوی بەشی هایدرۆلۆجی لە بەنداوی دوكان ئاشكرایكرد لە ئێستادا ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان 16 سانتیمەتر بەرز بووەتەوە ئەوەش لە ئەنجامی باران بارینی دوو ڕۆژی ڕابردوو هاوكات تەنها لەماوەی دوو ڕۆژی رابردوودا لە سنوری بەنداوی دوكان 70 ملم باران باریوە و بڕی بارانی ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵی رابردووی یەكسان كردەوە.
سەلام نەجم محەمەد، لێپرسراوی بەشی هایدرۆلۆجی لە بەنداوی دوكان بەSNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو بڕەباران بارینەی كە لەدوو ڕۆژی ڕابردوو سنورەكەمانی گرتەوە نزیكەی 70 ملم باران لە سنوری بەنداوی دوكان باریوە، بەوهۆیەوە ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان 16 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە لەكاێكدا پێش ئەوەی ئەو بڕە بارانە ببارێت ڕۆژانە نزیكەی سێ تا چوار سانتیمەتر ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان كەمیدەكرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، كۆی گشتی بڕی باران لەمساڵدا تا ئیستا لە بەنداوی دوكان گەیشتووەتە 95 ملم باران، بەڵام هێشتا كاتێكی زۆرمان لەبەردەستداماوە بۆ باران بارین و گلدانەوەی ئاوی زیاتر لە بەنداوەكەدا بۆیە پێشبینی دكەین لە ڕۆژانی داهاتوودا شەپۆلێكی دیكەی باران بارینی بەخوڕ سنورەكە بگرێتەوە و هێندەی دیكە ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان زیاد بكات.
ئەو بەرپرسەی بەنداوی دوكان ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بڕە بارانەی تائێستا لە سنوركوماندا باریوە یەكسانە بەو بڕە بارانەی كە ساڵی ڕابردوو لەمكاتەدا باریبوو، بەڵام ئاستی ئاوی گلدراوەی بەنداوەكە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەمكاتەدا هێشتا نزیكەی شەش مەتر ئاومان كەمیكردووە، بەجۆرێك لە ئێستادا بڕی دوو ملیار مەتر سێجا ئاوی گلدراوەكان لە بەنداوەكەدا هەیە لەكاتێكدا ساڵی ڕابردوو لەمكاتەدا 2.9 ملیار مەترسێجا ئاومان گلدابوویەوە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



