شەوی یەڵدا چیە و لە چیەوە هاتووە؟

0
1200

SNN

بەپێی رۆژژمێری زاينی ئەمشەو کە دەکاتە شەوی 20 لەسەر 12/21 شەوی يەڵدايە و درێژترین شەوی ساڵە لەنیوە گۆی بەشی باکوور کە ناوچەکانی کوردستانيش دەگرێتەوە هاوکات ئەمشەو درێژترين شەوی ساڵە، لەنیوە گۆی بەشی باکوور وەرزی زستان دەستپێدەکات و سبەی یەکەم ڕۆژی وەرزی زستانەو لەنیوە گۆی بەشی باشووریش هاوین دەست پێدەکات.

یەڵدا چیە و لەچیەوە هاتووە؟

بەپێی گێڕانەوەی بەشێک لە سەرچاوە مێژووييەکان: یەڵدا وشەیەکی سریانیە بە مانای لە دایک بوون، ئاریەکان پێش حەوت هەزار ساڵ ئەم شەوەیان کردووە بە جەژن و بە شەوی لە دایکبوونی خواوەندی روناکی (میترا)ی ئەزانن.

. شەوی یەڵدا یان شەوچلە، بەیەکەم شەوی زستان دەوترێت، لەم شەوەدا 14 کاتژمێر تاریکی، نیوەی گۆی زەوی دەگرێتەوە و لە هەمانکاتیشدا کورتترین رۆژی ساڵ. ئیتر لەمەوبەدوا شەوان بەرەو کورت بوونەوە دەچن و تا یەکەم شەوی وەرزی هاوین، رۆژەکان درێژ دەبنەوە.

شەوی يەڵدا چۆن ياد دەکرێتەوە؟

لە کۆنەوە، بارینی بەفر و باران لە شەوی یەڵدا بەنیشانەی ساڵێکی پڕ خێر و بێر دەزاندرێت و بەشێکی زۆری خەڵک بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان وەک نەریتێکی کۆن ئەو شەوە لەدەوری یەک کۆدەبنەوە و بەڕازاندنەوەی سفرە و خوانیان شەوی یەڵدا بەڕێ دەکەن

لەم شەوەدا پاییز وەرز ئەداتە دەست زستان، خێزانەکان هەموو پێکەوە کۆ ئەبنەوە و سفرەوخوان ئەرازێننەوە بە هەموو جۆرە خواردنێک، بە تایبەتی شوتی و هەنارو چەرەس، لە هەندێک ناوچە پێيانوايە هەرکەس لەم شەوەدا شوتی بخوات ئەو ساڵە لە سەرماو نەخۆشی پارێزراو ئەبێ، هەرچەند درێژترین شەوی ساڵە بەڵام وا باو بووە تا بەیانی دانیشتوون و نەخەوتون و ئاگریان کردۆتەوەو مۆمیان داگیرساندووە و شەویان بە حیکایەت و قسەی خۆش و گۆرانی بەسەر بردووە.

هەندێکیش لایان وایە لەو شەوەدا حەزرەتی مەسیح لە دایک بووە، لە ئیران لە هەر شارە رێورەسمی شەوی یەڵدا بە جۆرێکی تایبەت بە رێوە ئەچێ و پیرۆزبایی لە یەک ئەکەن و شیعرەکانی حافظ ئەخوێننەوە، یەڵدا لە شیعری شاعیرەکانیشا زۆر باس کراوە.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this