
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم دلنیایی دەداتە جوتیارانی هەرێمی كوردستان كە لەمەودوا دەتوانن دەستبكەن بە چاندنی گەنم و جۆ ئەوەش دوای ئەوەی لەماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا بڕێكی باش باران سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە و پێشبینیش دەكرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا برێكی زیاتر باران ببارێت.
حسێن حەمەكەریم وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بەSNNی ڕاگەیاند: هەرچەندە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو كەمێك بارانبارین دواكەوت بەڵام خۆشبەختانە ئەو بڕە بارانەی كە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە بووەتە هۆی ئەوەی كە زەوی بەتەواوی تەڕببێت و جوتیاران بتوانن زەوییەكانیان بكێڵن و دەستبكەن بەچاندنی گەنم و جۆی ئەمساڵ.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەئێستادا باشترین كاتە بۆچاندنی گەنم و جۆ لەلایەن جوتیارانەوە چونكە لە ئێستادا بەتەواوی پەڵەی داوە و هاوكات پێشبینیش دەكرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شەپۆلێكی دیكەی باران بارین هەرێمی كوردستان بگرێتەوە، بۆیە لەكاتی چاندنی تۆوەكانیان و هەروەها باران بارینی ئەمجارە زیاتر سودی دەبێت بۆیە دڵنیایی دەدەین كە جوتیاران دەتوانن دەستبكەن بە چاندنی تۆوی گەنم و جۆ لەناوچە جیاوازەكانی كوردستان.
ئەو دڵنیاییەی وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ لەكاتێكدایە كە لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا شەپۆلێكی بەرفراوانی باران بارین سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە و لەشاری هەولێریش لافاوێك هەستا كە بووە هۆی گیانلەدەستدانی 12 كەس و زیانێكی گەورەی مادیشی بەدوای خۆیدا هێنا، هاوكات پێشبینیش دەكرێت لە ئەمشەوەوە شەپۆلێكی دیكەی باران بارین ڕوو لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان بكاتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


