لیژنەی شارەوانی پەرلەمان هۆکارەکانی لافاوەکەی هەولێر دەخاتەڕوو

0
688

SNN-عەلی حەمە سەعید

سەرۆكی لیژنەی شارەوانی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات بەشێوەیەكی مەیدارنی سەردانی شوێنی ڕوودانی لافاوەكەمان كردووە و بۆمان دەركەوتووە كە بەشێك لە هۆكاری ڕوودانی لافاوەكە چارەسەرنەكردنی كێشەی ئاوەڕۆ و هەروەها دەستكاریكردنی ڕێڕەوی ئاوەكان و نەبوونی ئاوەرۆی سندووقی بووە لەو شوینانە.

لوقمان وەردی، سەرۆكی لیژنەی شارەوانی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ هۆكاری ڕوودانی لافاوەكەی هەولێر و هەروەها لێكۆڵینەوە لەو زیانە زۆرە گیانی و مادییەی بەهۆی ئەو لافاوەوە تۆماركرا، وەك لیژنەی شارەوانی لەپەرلەمانی كوردستان بەشێوەیەكی مەیدانی سەردانی شوێنی لافاوەكەمان كرد و بۆمان دەردەكەوت جگە لەوەی ڕێژەیەكی زۆر باران باران باریوە لەهەمان كاتیشدا چەند هۆكارێكی دیكەش هەبوو بوونەتە هۆی دروستبوونی لافاوەكە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی بۆمان دەركەوت بەشێكی دروستبوونی ئەو لافاوە پەیوەندی بە چارەسەرنەكردنی كێشەی ئاوەڕۆ لە شاری هەولێر و نەبوونی ئاوەڕۆی سندوقی هەیە و هەروە بەهۆی دروستكردنی چەند پڕۆژەیەك ی نیشتەجیبوون ڕێڕەوی كەندە سروشتییەكان پڕكراونەتەوە، كە ئەوە هەڵەیەكی گەورەیەی نەدەبوو ئەو كارە بكرێت، بەجۆرێك كەندی سروشتی دارەتوو پڕكراوەتەوە و بینای لەسەر دروستكراوە.

هەر لەوچوارچێوەیەدا عەبدوڕەحمان موهەندیس ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولیر ئەوەی بۆ SNN ڕوونكردەوە، كە ڕوودانی لافاوەكەی هەولێر بەشێكی پەیوەندی بە كەمتەرخەمی بەرپرسانی هەولێرەوە هەبووە و دەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكرێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this