
SNN
قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران لەگەڵ عەلى رەزا گونەى باڵیۆزی تورکیا لەعێراق ئەمڕۆ 21ى کانوونی یەکەمی 2021، لە ھەولێر کۆبوەووە و لەو کۆبوونەوەیەدا كە هاکان راچاى کونسوڵى گشتی تورکیا لەهەرێم ئامادەی بوو، دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە خرایە بەر باس، هەردوولا بەگرنگیان زانی کەئاڕاستەى گفتوگۆکانی نێوان لایەنە سیاسیەکانی عێراق بۆ پێکهێنانی حکومەت لەرێى دیالۆگى بنیاتنەرەوە ئەنجام بدرێت لەپێناو هێنانەکایەى حکومەتێکی خزمەتگوزار بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیانی عێراق بەبێ جیاوازی.
هەڕەشە و مەترسییەكانی داعش تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو کە هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەى پێویستە پلانی ئەمنی تۆکمەتر دابڕێژرێت تا بوار نەهێڵێتەوە بۆ دزەکردنی تێرۆریستانی داعش لێوەى، لەپێناو پاراستنی ئارامى ناوچەکەدا.
لەدوایین تەوەری کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا تاوتوێ کرا و جەخت کرایەوە لەسەر پێویستی پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە لەرووى سیاسی و ئابوورییەوە لەوبارەیەوە قوباد تاڵەبانی داوایکرد کۆمپانیاکانی تورکیا رۆڵى خۆیان ببینن لەپرۆسەى ئاوەدانکردنەوە و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابوورى کوردستاندا لەرێى زیاترکردنی وەبەرهێنانەوە، بۆ ئەم مەبەستەش جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند: کە هاوکارى و کارئاسانی پێویست پێشکەش دەکەن بۆ ئەو کۆمپانیایانە.

More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
6 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
6 hours لهمهوپێش



