قوباد تاڵەبانی و ئیرج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە عێراق، کۆبوونەوە

SNN
ئەمڕۆ یەکشەممە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراقدا لە کۆبووەوە، جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران و باڵیۆزی ئێران پێویستی گرتنەبەرى هەوڵى جدى بۆ پێکهێنانی حکومەتى نوێی عێراق دووپات دەکەنەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا سەربارى تاوتوێکردنی واقیعی سیاسی ئێستا کە عێراق پێىدا تێپەڕدەبێت بەتایبەت دواى بەرێوەچوونی پرۆسەى هەڵبژاردن و راگەیاندنی ئەنجامەکانی ئەو پرۆسە گرنگە لەسەر ئایندەى وڵات، خستنەگەڕى گفتوگۆى جدی لەنێوانی لایەنە سیاسیەکاندا بەگرنگ زانرا لەپێناو بەرژەوەندی عێراق و گەلەکەى و بنیاتنانی هاوسەنگی سیاسی و سەقامگیری سستمی سیاسی، لەوبارەیەوە جەخت کرایەوە کەدەبێ حکومەتى نوێى عێراق حکومەتێکی خزمەتگوزار بێت و تواناى بەرێوەبردنی وڵاتی هەبێ لەدۆخە سەختە سیاسی و ئابورى و ئەمنییەکاندا.

More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
5 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
14 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
5 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
14 hours لهمهوپێش



