جارێكی دیكە عێراق ناردنی بەنزینە 690 دینارییەكەی بۆ سلێمانی ڕاگرت

SNN-عەلی حەمەسەعید
ماوەی سێ رۆژە دابەشكردنی بەنزینەكەی عێراق لە سلێمانی راگیراوە، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانیش دەڵێت، كێشەكە تەكنیكییە و بۆ چارەسەركردنی نوسراویان بۆ بەغداد كردووە، سەرۆكی لیژنەی وەزە و پیشەسازی لە ئەنجومەنی پاریێزگای سلێمانیش دەڵێت، ئەگەر وەزارەتی سامانەسروشتییەكان بیەوێت دەتوانێت كارێك بكات پێویستی بەعێراق نەمێنیت.
محەمەد حەسیب بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند: ماوەی سێ ڕۆژە لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە ناردنی بەنزین ڕاگیراوە كە لەناو شۆفێراندا بە بەنزینی 690 دیناری ناسراوە، هەر بەوهۆیەشەوە لەرۆژی دووشەممەوە ئەو جۆرە بەنزینە لە بەنزینخانەكانی سلێمانی دابەشنەكراوە، ئەوەندەی بە ئێمە وتراوە بەهۆی كێشەی تەكنیكی ئەو جۆرە بەنزینە رەوانەی سلێمانی نەكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەمەبەستی بەدواداچوون و زانینی هۆكاری ڕاستەقینەی ڕاگرتنی ئەو بەنزینەی عێراق بۆ پارێزگای سلێمانی و چارەسەری ئەو كێشەیە و دەستپێكردنەوەی پرۆسەی دابەشكردنی بەنزینەكە نوسراویان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكانی بەغداد كردووە چاوەرَێی وەڵامی ئەوان دەكەن كە هۆكارەكەیان بۆ روونبكەنەوە و بزانن تاكەی نەناردنی ئەو بەنزینە بەردەوامی دەبێت.
كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی وزە و پیشەسازی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو رێككەوتنەی كە لە نێوان وەزیی سامانەسروشتییەكانی هەریم و هەروەها وەزیری نەوتی عێراقی كراوە، هیچ نوسراوێكی فەرمی بوونی نییە و تەنها بە زارەكی ڕێككەوتنێك كراوە بۆ ناردنی برێك بەنزیك بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، بۆیە عێراق ئامادەنییە پابەندبێت هەركات بیەوێت ناردنی ئەو بەنزینە بۆ پارێزگاكانی هەرێم ڕادەگرێت وەك ئەوەی چەند جارێكە لە سلێمانی ڕوودەدات.
ئەوەشی خستەڕوو، بۆچارەسەركردنی ئەو كێشەیە دەبێت وەزارەتی سامانەسروشتییەكان بۆخۆی داهاتی ڕۆژانەی بەنزین لە پاڵاوگەكان زیاد بكات و ئەو بڕەی ڕۆژانە بۆ پارێزگاكانی دابیندەكات دووهێندەی لیبكات و بەهەمان نرخ بیداتە بەنزینخانەكان ئەو كات هەرێم پێویستی بە عێراق نامێنێت بۆ بەنزین بەڵام وەزارەتی سامانەسروشتییەكان بە مەبەست ئەوكارەناكات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


