ناوەرۆکی کۆبوونەوەی وەفدی یەکێتی و چوارچێوەی هەماهەنگی خرایەڕوو

SNN
ئەمڕۆ لەشارى هەولێر، قوباد تاڵەبانی و عیماد ئەحمەد، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بەیاوەری وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشوازییان کرد لەوەفدێکی باڵاى چوارچێوەى هەماهەنگی بەسەرۆکایەتی نورى مالکی.
لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەى دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان و قۆناغی دوای هەڵبژاردنەکان و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتى نوێى عیراق.
لەوبارەیەوە وەفدی میوان، بۆچونی هێزەکانی چوارچێوەى هەماهەنگیان خستەڕوو لەپێناو بەدیهێنانی هاوسەنگی سیاسی کە پێویستە بۆ زامنکردنی گێڕانەوەى سەقامگیری سستمی سیاسی.
هەردوولا پێویستی بەردەوامبوون لەسەر هەوڵەکانی نزیککردنەوەی بۆچوونی لایەنە سیاسییەکانیان دووپاتکردەوە لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە گشتییەکان کە ئەوەش بە حکومەتێکی خزمەتگوزار دەکرێت کە داخوازی ھاوڵاتیان بەدیبھێنێت. هاوکات جەختیش لەسەر شەراکەت و هاوسەنگی لەپرۆسەى حوکمڕانیدا کرایەوە.
لە کۆبونەوەکەدا وەفدی یەکێتی بە وەفدی میوانی راگەیاند کە؛ ئێمە وەکو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال بەردەوامین و لەگەڵ چارەسەرکردنی گرفتەکانین لەڕێی گفتوگۆ و یەک خستنی ریزەکان لەپێناو گەلانی عێراق بەگشتی.
باسیان لەوەشکرد وەفدێکی یەکێتی دەچێتە بەغداد بە مەبەستی گفتوگۆ کردن لەگەڵ لایەنە سیاسیییەکان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتێک کە توانای خزمەتکردنی هاوڵاتییانی هەبێت و هەروەها بتوانێت رووبەڕووی مەترسییەکانی داعش ببێتەو لەگەڵ بنبڕکردنی گەندەڵییەکان و چاکسازی راستەقینە ئەنجامبدات.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
7 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
7 hours لهمهوپێش



