کۆمەڵێک رێکخراوی جیهانی قەرزی بچوک دەدەنە هاووڵاتیانی هەرێم

0
917

SNN

کۆمەڵێک ڕێکخراوی جیھانی قەرزی بچووک بە گەنجانی ھەرێمی کوردستان دەدەن کە لە 10 ھەزار دۆلارەوە تا 30 ھەزار دۆلار دەست پێ دەکات.

فەتحی مەجید، ڕاوێژکاری وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی: ”کۆمەڵێک ڕێکخراوی جیھانی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان قەرزی بچووک بە گەنجان دەدەن بۆ ئەوەی پڕۆژەی پێ جێبەجێ بکەن و لە سەرەتادا ھەزار کەس لێی سوودمەند دەبن کە 100 کەس لە ھەرێمی کوردستانن و 900 کەسیش لە عێراق بەگشتی، بۆیە ئەمە ھەنگاوێکی باشە بۆ ھەرێمی کوردستان و گەنجان سوودی لێ وەربگرن.”

ڕوونیشی کردەوە: ”قەرزەکە بەپێی قەبارە و جۆری پڕۆژە دەدرێتە گەنجان، پڕۆژەکە چەند گەورەتر بێت قەرزی زیاتری پێ دەدرێت، بۆیە پڕۆژەکان جۆراوجۆر دەبن و ڕێکخراوەکانیش بەپێی جۆری پڕۆژەکان قەرزەکەیان پێ دەدەن.”

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this