
بەلەمی کۆچبەران
SNN
بەشێک لە میدیاکانی یۆنان درەنگانی شەوی رابردوو رایانگەیاند، کە یەختێک بە 105 سەرنشینەوە ژێرئاو کەوتووە، لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی یۆنانەوە توانراوە بەشێکیان رزگاربکرێت.
پۆلیسی یۆنان ئاماژە بەوەشدەکات، کە رووداوی نوقمبوونی بەلەمەکە لە نزیک دورگەی ئانتیکیترا، روویداوە کەشتییەکە لە تورکیاوە بەرەو یۆنان بەرێکەووە، بەڵام بەهۆی نەشارەزاییەوە خۆیان کیشاوە بە بەردانەی لە نزیک دورگەی ئانتیکیترا، بەمەش کەشتییەکەیان نوقمبووە.
راشیگەیاندووە: بە پێی وتەی سەرنشینانی یەختەکە ئەوان کاتێک ڕێککەوتوون 105 سەرنشین بوون و 90 کەسیان دوای ڕووداوەکە ڕزگارکراون، بەڵام چارەنووسی زیاتر لە 10 کەسی دیکە دیار نییە، لەکاتی ئێستاش هیشتا روون نییە کە چەند سەرنشین لەو خەتەدا کوردبوون، چاوەڕوان دەکرێت پۆلیسی یۆنان بە فەرمی روونکردنەوە بدات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


