بەهۆی هەرێمەوە گرانی رووی لە بازاڕەکانی رۆژئاوای کوردستان کردووە

0
733

SNN

بەهۆی داخستنی دەروازەیەکی سنووری نێوان هەرێم و رۆژئاوا، لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، نرخی شتومەک و پێداویستییەکانی هاووڵاتیانی رۆژئاوای کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.

بازرگانان لە بازاڕەکانی قامیشلۆ دەڵێن تورکیا سەرچاوەی سەرەکی پێداویستی خۆراکە کە لە ڕێگەی دەروازەکانی وەلید و سێمالکاوە دەچنە ناو بازاڕەکانی رۆژئاوای کوردستانەوە و لە ئێستادا داخستنی دەروازە سنوورییەکان کاریگەری زۆری خستووەتەسەر بازاڕەکانی رۆژئاوا، بەجۆرێک نرخی بەشێک لە کەلوپەلەکان لە بازاڕەکاندا گران بوون و بەشێکیشیان زۆر کەم بوونەتەوە.

بازرگانان دەڵێت ئێستا بەهای شەکر و دەرمان و شیر نزیکەی 100٪ گران بوو و نرخی سەوزە و میوەش بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.

سەرچاوەی سەرەکی هاوردەکردنی کەلوپەل بۆ ناوچەکانی خۆسەری لە ڕێگەی دەروازەی سنوری سێمالکاوەیە و نزیکەی 80٪ کەلوپەلەکانیش لەو ڕێگەیەوە داخڵ دەکرێن، کە ئێستا ئەو دەروازەیە بەهۆی گرژییەکەوە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە داخراوە.

سەرچاوەی دووەم لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی سوریایە کە ئێستا داخراوە.

هەفتەی رابردوو ژمارەیەک لە لایەنگرانی پەکەکە لەو دەروازەیە جموجوڵیان دەکرد و ئەوەش بووەهۆی ناڕەزایی حکومەتی هەرێم و داخستنی دەروازەی سێمێلکا کە هەرێمی کوردستان بە رۆژئاواوە دەبەستێتەوە.

داخستنی دەروازەکە حکومەتی خۆسەری رۆژئاوای نیگەرانکردووە و دوێنێ نورشان حەسەن، نوێنەری خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەرێمی کوردستان داخستنی دەروازەکە و کردەوەکانی پارتی بە خزمەت کردن بە سیاسەتی دوژمنانی کورد وەسفکرد و وتی: ئەمە چوارەم جارە لەلایەن پارتیەوە دەرگای سێمێلکا بە سەر ڕۆژئاوای کوردستاندا دادەخرێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this