
SNN
فەرمانگەی ميديا و زانياری رايگەياند: وەزارەتی کارەبا پلان و بەرنامەیەکی تۆکمەی بۆ ساڵی 2022 ئامادە کردووە و ژمارەیەک لەو پڕۆژانەی کە جێبەجێ کراون، لە ساڵی 2022 دا دەکرێنەوە.
فەرمانگەی ميديا و زانياری لە راگەيەندراوێکدا بڵاوەکردووەتەوە: لە کۆبوونەوەی وەزارەتی کارەبادا چەند بڕيارێک دراوە، لە ساڵی 2022، دەیان پڕۆژەی کەرتی کارەبا تەواو دەکرێن، لەوانە:
* پڕۆژەی هێڵی سۆران-شەقڵاوە.
* پڕۆژەی هێڵی بازیان- راپەرین.
* پڕۆژەی هێڵی تانجەڕۆ- سەید سادق.
* وێستگەی هایدرۆپاوەری دێرەلۆک.
* بەرهەمهێنانی 75 مێگاوات کارەبا بە وزەی خۆر.
* تەواو کردنی وێستگەی شاوێس و چەندین وێستگەی مۆبایل.
* تەواو بوونی پڕۆژەی پێوەری زیرەک.
راشيگەياندووە: جگه لهمانه ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ساڵی 2022 بەرز دەبێتەوە، بەتایبەتی پاش پلانی کۆمپانیای داناگاز بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی.
ئاماژەيبەوەشکردووە: وەزارەتی کارەبا، پاش هەوڵێکی زۆر توانی ڕەزامەندیی یەکێتی ئەورووپا بۆ بەگەڕخستنی پڕۆژەی هێڵی 400 کەی ڤیی پاڵەپەستۆی بەرزی تورکیا- هەرێمی کوردستان – عێراق بەدەست بهێنێت.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12 mins لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
1 hour لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
1 hour لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12 mins لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
1 hour لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
1 hour لهمهوپێش



