
SNN-عەلی حەمە سەعید
شەوی ڕابردوو دوو كرێكاری بەڕەگەز عەرەبی سووری كە لە یەكێك لەكاركەگانی چەولم لە نزیك قەزای دەربەندیخان كاریان كردووە، لە ئەنجامی كاركردن بە سۆبای دار و بەهۆی غازی خەڵوزەوە یەكێكیان گیانی لەدەستدا وە و یەكێكی دیكەشیان باری تەندروستی تێكچووە و ِەوانەی سلێمانی كراوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بنكەی پۆلیسی قەزای دەربەندیخان بە SNNدراون، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بنكەکە ئاگاداركراوەتەوە لە ڕووداوێكی گیانلەدەستداندا لە یەكێك لەكارگەكانی چەو لم لە نزیك قەزای دەربەندیخان، پاش گەیشتنی تیمێكی تایبەت دەركەوتووە كە دوو كرێكار بەهۆی داگیرساندنی زۆپای دار و دروستبوونی غاز بەهۆی خەڵوزەكەیەوە یەكێكیان گیانی لەدەستداوە و یەكێكی دیكەشیان باری تەندوستی ناجێگیرە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو دوو كرێكارە هەردوكیان بەڕەگەز عەرەبی سورین، ئەوەی گیانی لەدەستداوە تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوە و ئەوكرێكارەشی كە باری تەندروستی تێكچووە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلیمانی كراوە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەرە و باری تەندروستی جێگیرە.
هەر بە گوێرەی زانیارییەكان: بە مەبەستی لێكۆڵینەوەی زیاتر لە ڕووداوەكە لایەنە ئەمنییەكان و پۆلیسی قەزای دەربەندیخان لێكۆڵینەوەیان لەرووداوەكە دەستپێكردووە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كردووەتەوە.
شەوی 22ی ئەم مانگە بەهۆی غازی خەڵوزەوە دایکێک و چوار منداڵ لە گوندی قۆپکێ لە سنووری قەزای ئاکرێ خنکان.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


