بزوتنەوەی ئیسلامی: دەبێت سزای ئەوگەندەڵكارانە بدرێت لەبەرژەوەندی خۆیان ڕێڕەوی ئاوی هەولێریان گۆڕیوە

لافاوەکەی هەولێر، ئەرشیف
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی داوادەكات بەزوترین كات ئەوكەس و بەرپرسە گەندەڵانە سزا بدرێن، كە لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان ڕێڕەوی ئاوەڕۆكانیان گۆڕیوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی كە وێنەیەكیان تایبەت بۆ SNNناردووە ئەوە خراوەتەڕوو: هاووڵاتیان متمانەیان بەو دەسەڵاتە نەماوە كە ئێستا حوكمڕانی هەرێم دەكات، چونكە لەبری حكومەت خێرخوازان و ڕێكخراوە مرۆیی وخێرخوازیەكان ئەركی حكومەت ئەنجامدەدەن لە بەهاناوەچونی خەڵك و یارمەتیدانی لێقەوماوانی لافاوەكەی شاری هەولێر، بۆیە پێویستە بەزوترین كات ئەوكەس و بەرپرسە گەندەڵانە سزا بدرێن، كە لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان ڕێڕەوی ئاوەڕۆكانی هەولێریان گۆڕیوە.
ئاماژەبەوەشكراوە: لە بەهاناوەچونی خەڵك و یارمەتیدانی لێقەوماوانی لافاوەكەی هەولێر، حكومەت كەمتەرخەمە و بەئەركی خۆی هەڵنەستاوە كە ئەوەش ئاماژەیەكی ترسناكە لەسەر پڕۆسەی حوكمڕانی هەرێمەكەمان، بۆیە دەبێت ئەو كەس و بەرپرسانەی كە لە پێناو بەرژەوەندی كەسی خۆیان ڕێڕەوی ئاوەڕۆكانیان گۆڕیوە بۆ بەرژەوەندی پڕۆژە كەسیەكانیان ڕووبەڕووی یاسابكرێنەوە و سزابدرێن.
ئەو ڕاگەیەندراوەی ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی لەكاتێكدایە كە هەفتەی ڕابردوو بەهۆی شەپۆلێكی باران بارین لە شاری هەولێر و دەوروبەری لافاو لەچەند ناوچەیەكی هەولێر دروست بوو بەهۆیەوە 12 كەس گیانیان لەدەستدا و بە ملیاران دۆلاریش زیان بەموڵك و ماڵی هاووڵاتیان كەوت و تائێستاش تەرمی دوان لە قوربانییەكان نەدۆزراوەتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


