لەمساڵدا تەنها چوار پرۆژە لە هەڵەبجە كاركردن تیایاندا دەستیپێكردووەتەوە

0
503

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات ئەو داهاتەی هەیانە زۆر كەمترە لەو خەرجیانەی كە ساڵانە دەیكەن، بەجۆرێك لەمساڵدا نزیكەی 275 ملیۆن دینار بووە، بەڵام خەرجییەكانیان زیاد لە دوو ملیار و 500 هەزار دینار بووە، هاوكات لەمساڵدا تەنها چوار پرۆژە لە پرۆژە لەكاركەوتووەكان كاركردن تیایاندا دەستپێكردووەتەوە.

كوێستان ئەكرەم، سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: جیاواز لە شارەوانی پارێزگاكانی دیكە ئێمە لە شارەوانی هەڵەبجە ساڵانە داهاتێكی كەممان دەستدەكەوێت و ناتوانین بەوداهاتە هیچ پرۆژەیەكی گرنگ ئەنجام بدەین بەڵام لە بەرامبەردا ڕێژەی خەرجییەكانمان زۆرە و ئەمەش گرفتی بۆ دروستكردوین لەوانەیە شارەوانییەكانی دیكە ئەم گرفتەیان نەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەماوەی ئەمساڵدا بڕی داهاتی كۆكراوەی شارەوانی هەڵەبجە بریتی بووە لە بڕی 275 ملیۆن و 335 هەزار دینار، بەڵام لە بەرامبەردا هەر لەمساڵدا خەرجییەكانمان گەیشتووەتە بڕی دوو ملیار و 500 هەزار دینار بووە بەوجۆرە دەبینین خەرجییەكانمان سێ‌ هێندەی داهاتەكانمانە و ناكرێت شارەوانیەكی وەك هەڵەبجە بەراورد بكرێت بە شارەوانییەكی وەك سلێمانی یان هەولێر و دهۆك لەڕووی داهاتەوە.

سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لەمساڵدا لەكۆی ئەو دەیان پرۆژەیەی كە چەند ساڵێكە كاركردن تیایاندا ڕاوەستاوە بەهۆی نەبوونی بودجەوە تەنها چوارپرۆژەمان كاركردن تیایاندا دەستپێكردووەتەوە هەریەكەیان بەڕێژەیەكی جیاواز كاری تێدا كراوە، هاوكات بەهۆی نەبوونی كارمەندی پێویستەوە گەیشتونەتە ئەوەی دەستبەرداری باخەكان ببین بۆ چاودێریكردنیان.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this