شوانێكی خەڵكی ڕۆژهەڵات لە گوندێكی نزیك پێنجوێن مینی پێدا تەقییەوە و گیانی لە دەستدا

SNN-عەلی حەمەسەعید
تەقینەوەی مینێك بە شوانێكدا لە گوندێكی سەربەقەزای پێنجوێن، بووەهۆی گیان لەدەستدانی ئەو شوانە كە خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و ماوەیەكە بۆكاری شوانی هاتووەتە سنوروكە، هاوكات بەمەبەستی ئەنجامدانی توێكاری تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی كراوە.
د.خالید عەبدوڵا، پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی لە نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن بەSNNی ڕاگەیاند: سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێكی چێندراو لە گوندی ڕاوگانی سەر بەقەزای پێنجوێن بە شوانیكدا تەقیوەتەوە كە دەستبەجێ بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی ئەو شوانە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە خەڵكی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی كوردستانە و ماوەیەكە بۆ كاری شوانی هاتووەتە سنوری پێنجوێن و ئەمڕۆش بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
ئەو پزیشكەی نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن ئەوەشی خستەڕوو، بەمەبەستی ئەنجامدانی توێكاری و لێكۆڵینەوەی زیاتر تەرمی ئەو هاووڵاتیە ڕەوانەی پزیشكی دادكراوە.
بەهۆی بوونی ژمارەیەكی زۆر لە پاشماوەی مین و تەقەمەنی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران ناوبەناو هاووڵاتیانی سنوری پێنجوین دەبنە قوربانی تەقینەوەی ئەو مینانە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


