ڕوسیا کشانەوەی 10 هەزار سەربازی لە نزیک ئۆکرانیا راگەياند

0
912

SNN

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند: زیاتر لە 10,000 سەربازی وڵاتەکە مەشقە سەربازییەکانیان لە نزیک ئۆکرانیا تەواو کردووە کە ماوەی مانگێکی خایاند، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ گرژییەکانی نێوان ڕوسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوادا سەبارەت بە ئۆکرانیا.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە بەیاننامەیەکدا بڵاويکردەوە: مەشقی هێزە سەربازییەکانی باشوور لە هەرێمەکانی باشووری وڵاتەکە بەڕێوەچوون، هێزەکان مەشقەکانیان تەواو کردووە و دەگەڕێنەوە بۆ بنکە سەربازییە هەمیشەییەکانی خۆیان، هەروەها ئەو هێزانەشی لە چاوەڕوانيدان ئامادەکراون بۆ پشووەکانی سەری ساڵ.

وڵاتانی ڕۆژئاوا دەڵێن “ڕوسیا نزیکەی 100,000 سەربازی لەنزیک سنووری ئۆکرانیا جێگیرکردووە و بە تۆمەتی ئامادەکاریی بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا تۆمەتبارییان کردووە”.

بەپێی زانیارییەکانی ئۆکرانیا، لە ئێستادا ژمارەی سەربازانی ڕوسی لەسەر سنوورەکانی ئۆکرانیا لە 93,000 سەربازەوە لە مانگی 10 دا زیادیکردووە بۆ 104,000 سەرباز.

ڕوسیا دەڵێت ئازادە هێزەکانی خۆی لەسەر خاکی خۆی بۆ هەر شوێنێک بیەوێت بیانجوڵێنێت، ڕەتیشی دەکاتەوە پلانی هێرشکردنی هەبێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this