ئەمڕۆ دادگای فيدڕاڵی بۆ يەکلايکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کۆدەبێتەوە

SNN
دادگای فیدڕاڵی عێراق بۆ پێداچونەوە بە سکاڵای لایەنەکان کۆدەبێتەوە کە لەسێ کۆبونەوەی رابردویدا بەمەبەستی راوێژ بەکەسانی شارەزا یەکلاییکردنەوەیانی دواخستبوو، هاوکات خۆپيشاندانەکانی بەغدا بۆ رەتکردنەوەی ئەنجامەکان بەردەوامی هەيە.
راگەیاندنی دادگای فیدڕاڵی عێراق بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ دووشەممە دانیشتنێکی دیکەی دادگا لەسەر سکاڵای لایەنەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی 10ی تشرینی یەکەم بەڕێوەدەچێت، کە لە لایەن هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح پێشکەش کراون.
هاوکات، خۆپيشاندانەکانی بەغدا بۆ رەتکردنەوەی ئەنجامەکان بەردەوامی هەيە، چەند ھێزێکی ئەمنی لە چەند ناوچەیەکی جیاجیا بڵاوەیان پێکراوە، بەتایبەتی لە ناوچەی سەوز.
بەپێی زانيارييەکانی SNN: گرتنە بەری ئەم رێوشوێنە ئەمنییە توندە بە چەند کاتژمێرێک پێش راگەیاندنی دوا بڕیاری دادگای باڵا لەبارەی ئەنجامی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقەوەیە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



