
بەنداوی دەربەندیخان
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ئاماژەبەوەدەكات بەهۆی بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان 25 سانتیمەتر زیادیكردووە، بەڵام هێشتا لە ئاستی پێویستدا نییە و بۆ زیادبوونی ئاستی ئاوی بەنداوەكە پێویستمان بەبارانبارینی بەخوڕو لافاو هەیە، هاوكات گرتنەوەی سەرچاوەئاوییەكان لەلایەن ئێرانەوە یەكێك لە مەترسییەكانی كەمبوونەوەی ئاو لە بەنداوەكەدا.
رەحمان خانی، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بەSNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی لە چەندڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی ئەو شەپۆلەبارانبارینەی ڕووی لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكرد، بەڵام هیشتا ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان وەك پێویست بەرزنەبووەتەوە كە جێگای دڵخۆشی ئێمە بێت بەجۆرێك بەهۆی بارانبارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو ئاستی ئاوی بەنداوەكە 25 سانتیمەتر زیادیكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەوەی ساڵی رابردوو تاڕادەیەك وشكەساڵی ڕوویدا و بڕی بارانی پێویست نەباری بووە هۆی ئەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان زۆر دابەزێت بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییەش پێویستیمان بە بارانبارینی بەخوڕ و لافاو هەیە بۆ ئەوەی بتوانین ئاستی ئاوی بەنداوەكە بگەڕێنینەوە ئاستی ساڵانی پێشووتر.
بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ئەوەشی خستەڕوو، بەداخەوە لەمساڵدا لەلایەن وڵاتی ئێرانەوە سەرچاوەئاوییەكان كە دەڕژێنە ناوبەنداوی دەربەندیخان گیراونەتەوە ئەمە كاریگەری زۆر خراپی هەبوو لە زیاتر دابەزاندنی ئاستی ئاوی بەنداوەكە، بۆیە ئەگەر ئێران بەردەوامبێت لە گرتنەوەی سەرچاوە ئاوییەكانی سەر رووباری سیروان ئەوا ناتوانین ئاستی ئاوی بەنداوەكە بەرزبكەینەوە و مەترسی كەمئاوی رودەدات.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



