یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی لە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق دەکات

0
866
لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN

SNN

یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا پێشوازی لە بڕیاری دادگای فیدرالی عێراق سەبارەت بە پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ.

دەقی راگەیەندراو:

بەناوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پێشوازی لە بڕیاری دادگای فیدرالی عێراق دەکەین لە پەسەندکردنی دەرەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئەنجومەنی نوێنەران کە لە رۆژی ١٠-١٠-٢٠٢١ رابردوو لە سەرتاسەری عێراق بەرێوەچوو.

وێڕای ھەر تێبینییەك لەسەر پرۆسەکە، پیرۆزبایی سەرکەوتنی ھەڵبژاردن و دەرەنجامی بەدەستھاتووی ھێزە براوەکان دەکەین، کاتێتی ھەموو لایەنەکان لەوڵاتەکەماندا ھیمەتی سیاسیی دەست پێبکەن بۆ ئەنجامدانی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بە پێکھاتەی نوێیەوە و قەوارە و ھێزە سیاسییەکانیش رێوشوێنە دەستورییەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێ دەستپێبکەن، بۆ ئەم مەبەستەش بەگیانی پەرۆشی و دەربەستی نیشتمانییەوە گفتوگۆ و راوێژی پێویست بکەن لە پێناو پارێزگاری لە پرۆسەی سیاسیی عێراق کە تەحەددیاتی زۆری لە پێشە بۆ پاراستنی رەوتە دیموکراتییەکەی.
وەکو ھێزەکانی کوردستانیش ئەرکی سەرشانمانە بەیەك ھەڵوێستی کوردستانییەوە ریزەکانمان پتەو بکەین بەرەو بەدەستھێنانی ئیستحقاقە نەتەوەییەکان و داکۆکی کردن لە شایستە دەستوورییەکانی گەلەکەمان لەبەغدا.

قۆناغی نوێ کۆشی نوێ دەخاتە ئەستۆی ھەموومان و وەکو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانییش ھەنگاوەکانی داھاتوومان دەخەینە خزمەتی ئەو ئەرکە پیرۆزەوە.

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٢٧-١٢-٢٠٢١

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this