وتەکانی وەزیری دارایی بۆ لابردنی ئەو فەرمانبەرانەی سودیان نییە، دەنگدانەوەی لێکەوتەوە

عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق
SNN
عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق لە چەند رۆژی رابردوودا باسی لەوەکرد کە ئەو فەرمانبەرانەی سودیان نییەو هیچ پێویست نین دوای 10 ساڵ لە کارەکەیان با لاببرێن، ئەندامێکی پەرلەمانیش دەڵێت ئەم قسانەی عەلاوی بۆ ئەوەیە شکستی خۆی پێ پەردەپۆش بکات.
نەدا شاکر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی میدیایدا باس لەوە دەکات، ئەم قسانەی عەلی عەلاوی بۆ داپۆشینی ئەو شکستە ئابوورییە دەگەرێتەوە کە عێراق بەسەریدا هاتووە لەسەرمی ئەودا، بەتایبەتی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی.
وەزیری دارایی عێراق چەند رۆژێک بەر لە ئێستا رایگەیاند: کە پێویستە حکومەتی عێراق بڕیارێک دەربکات بۆ ئەو فەرمانبەرانی هیچ سودێکیان نییە و دوای 10 ساڵ لە کارکردنیان لە فەرمانبەری لاببرێن و لە کارەکەیان دووربخرێنەوە، ئەم قسانەی عەلاوی بووە هۆی تووڕەکردنی بەشێکی زۆری فەرمانبەرانی عێراق و کاردانەویە زۆری بەدوای خۆیدا هێنا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


