
سامان بهرزنجى، وهزیرى تهندروستیى ههرێم | فۆتۆ: SNN
SNN
وەزیری تەندروستی رايگەياند: توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێم كەم بوەتەوە و تا ئێستاش هیچ توشبوویەكی ئەو ڤایرۆسە لە هەرێم تۆمارنەكراوە.
د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ميديای فەرمی يەکێتی راگەياندووە: ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان كەم بوەتەوە، بەڵام بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە هەر بەردەوامە و وەكو وەزارەتی تەندروستیش بەردەوام چاودێری بارودۆخەكە دەكەین.
سەبارەت بە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن لە هەرێم وتی: هەرچەندە ئۆمیكرۆن لە زیاتر لە 80 وڵاتی جیهاندا بڵاوبوەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ توشبوویەكی ئەو ڤایرۆسە لە هەرێم تۆمارنەكراوە و ئەو هاووڵاتیانەشی لەو وڵاتانەی دەرەوە دەگەڕێنەوە كە توشبووی ئۆمیكرۆنی تێدایە، ئەگەر بێت و نیشانەكانی تێدا دەركەوتبێت، ئێمە وەك گومانلێكراو مامەڵەی لەگەڵدا دەكەین بەڵام پشتڕاستكردنەوەكەی دەبێت بە پشكنینی تاقیگەی بێت.
دەربارە رێكارەكانی خۆپارێزی و خێرایی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە ئاماژەی بەوەشكرد: رێكارەكان وەك هەمان رێكارەكانی خۆپارێزی ڤایرۆسەكانی دیكەی ترە، ئەویش بە دوركەوتنەوە لەخەڵك و سەردانی كۆمەڵایەتی و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاكسین.
وەزیری تەندروستی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو: توێژینەوە جیهانییەكان بەردەوام لە هەوڵدان تا بتوانن بە خێرای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن دەستنیشان بكەن.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
9 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
18 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
9 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
18 hours لهمهوپێش



