وتەبیژی كارەبا “كارگەكانی هەرێم لە %8ی كارەبای بەرهەمهێندراو بەكاردەهێنن”

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لە ئێستادا خواستی كارەبا شەش هەزار و 500 مێگاواتی تێپەڕاندووە بەڵام بڕی بەرهەمهێنانی كارەبامان بریتییە لە سێ هەزار و 700 مێگاوات، ئەوەش دەخاتەروو، كارگەكانی هەرێم لە %8ی كارەبای بەرهەمهێندراو بەكاردەهێنن.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا كارگەگەورەكان لە بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنان مۆڵەتیان پێدراوە كە دەبێت كارەبی بەردەوامیان هەبێت، ئەگەر كارەبایان بۆدابیننەكەین بەگوێرەی یاسا ئێمە سەرپێچیمان كردووە، لەكاتێكدا ئەگەر هەموو كارگەكانی هەرێمی كوردستان بە بەردەوامی كاربكەن ئەوا لە%8ی بڕی بەكاربردنی كارەبای هەرێم بەكاردەهێنن، چونكە تێكڕای پێدانی كارەبا بەكارگەكان لە نێوان 200 بۆ 250 مێگاواتە، لەكاتێكدا ئەو بڕەی كارگەكان بەكاری دەهێنن ناگاتە ئەو بڕەی لەبازاڕو دوكانەكان بەكاردەهێندرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەدوای گرتنەبەری ئەو ڕێوشوێنانەی وەزارەتی كارەبا گرتویەتییە بەر بۆكۆكردنەوەی پارەی كارەبا، لە ئێستادا كارگەكان مانگانە بەگوێرەی بڕی ئەوكارەبایەی بۆیابینكراوە پارەدەدەن ئەوە سەرەڕای ئەوەی لێخۆشبوونی لە%15 لە قەرزی پارەی كارەبا هاندەرێكی باش بووە كە داهاتی كارەبا لەمانگی ڕابردوو زیاتر ببێت هاوكات وەزارەتی داراییش نوسراوی بۆسەرجیم فەرمانگە حكومییەكان كردووە داوایلێكردوون كە ئەگەر هەرفەرمانگەیەك پارەی كارەبا نەدات پێشینكەیان ڕادەگرن.
وتەبێژی وەزارەتی كارەبا ئەوەشی خستەڕوو، بڕی بەرهەمهێندراوی كارەبا بەشێوەیەكی گشتی بریتییە لە سێ هەزار و 700 مێگاوات، بەڵام خواستی هاووڵاتیان بۆ كارەبا شەش هەزار و 500 مێگاواتی تێپەڕاندووە، گرفتی گەورەشمان نەبوونی غازی سروشتییە بۆكارپێكردنی یەكەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا، ئەگەر غازی پێویستمان بۆدابینبكرێت بەدڵنیاییەوە دەتوانیی بڕی بەرهەمی كارەبا نزیك بكەینەوە لە 24كاتژمێری بەردەوام چونكە ئێستا نزیكەی دوو هەزار مێگاوات كارەبامان ڕاوەستاوە بەهۆی نەبوونی غازەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


